كەشناسی: لە ناوچە شاخاویەكان بەفر و باران دەبارێت

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تەم لە ناوچە جیاجیاكان.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەك شەممە14-12، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەم لە ناوچەی جیا جیا، لەدوایی نیوەڕۆ لە هەندێ ناوچەی شاخاویی سنووریی ئەگەری بەفر بارین هەیە، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئەگەری نمە باران هەیە.
باسی لەوەشكردووە، كەشی سەنتەری پارێزگاكان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبێتەوە.
هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەكەی كەشناسی هەرێم، سبەینێ دووشەممە15-12، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە كاتەكانی بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان.
دەشڵێت: پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە یەك بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
ڕاشیگەیاندووە، مەودای بینین لە كاتی ئاسایی لەنێوان شەش بۆ هەشت كیلۆمەتر دەبێت، لە كاتی تەم یەك بۆ سێ كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
دهۆك: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
كەركوك: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 13 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group