بریاری لێخۆشبون لە كرێی خوێندنی خوێندكارانی چەمچەماڵ درا
7 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەپێناو بەشداریكردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵكی چەمچەماڵی ئازیز و دەوروبەریدا و بۆ بەدەنگەوە هاتنی خوێندكارەكانیان لەم كارەساتە سروشتییەدا، بە واژووی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە پارەی كرێی خوێندنی خوێندكارانی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری كە بە پارالێل یان خوێندنی ئێواران وەرگیراون لە خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەكالۆریۆس، خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا)، لە سەرجەم زانكۆكان بۆ بڕی ماوەی كرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026).
رونیشیكردەوە، پێویستە خوێندكاران بە دیكیۆمێنتی یاسایی بیسەلمێنن كە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن یان ئەو شوێنانەی كە زیانیان بەركەوتووە بۆ ئەوەی بڕیاری لێخۆشبوون لە كرێی خوێندن بیانگرێتەوە.