نەوا-
كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لەم ساڵانەی كۆتاییدا ژمارەی ئۆتیزم زۆر زیادیكردوە لەتەواوی جیهاندا نەك لەهەرێمی كوردستان، ئەمەش بوەتە خەمێكی گەورە بۆ وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی كە ئەركیانە راهێنانیان پێبكەن.
وتیشی: لە كابینەی پێشو تەنها 8 سەنتەری ئۆتیزم هەبوە لە هەرێمی كوردستان سیانیان حكومیی و پێنجیان ئەهلی بوە، ئێستا 58 سەنتەری ئۆتیزممان هەیە 11 حكومییەو 47یان ئەهلییە .
وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی زیاتر رونیكردەوەو وتی: بەهۆی گۆڕانكاری لە رێنماییەكاندا سەنتەرو رێكخراوەكانی ئۆتیزم زیادیانكردوە، بە ئاڕاستەیەك كە كارئاسانی بكرێت بۆ كەرتی تایبەت كە سەنتەری ئۆتیزم بكەنەوە تا ببێتە كێبڕكێ لەنێوان سەنتەرەكانی ئۆتیزم ئەوكاتە نرخی راهێنانی ئۆتیزمیش دادەبەزێت. پێشتر سەنتەر هەبوە یەك هەزار دۆلاری لەخێزانی منداڵی ئۆتیزم وەردەگرت لە بەرامبەردا كارێكی ئەوتۆی نەدەكرد بۆ منداڵەكە.