دۆناڵد ترەمپ: كۆبونەوەكانی نێوان شاندی ئەمریكی و ئەوروپی و ئۆكرانیا زۆر باش بون
5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، گفتوگۆیەكی دورودرێژ و زۆر باشیان لەگەڵ سەركردەكانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ناتۆ، فینلاند، فڕەنسا و بریتانیا، هەروەها نەرویج، دانیمارك و هۆڵندا كرد، كە بەشدارن لە دانوستانەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی ئۆكرانیا، كۆبونەوەكانی شاندەكانی ئەمریكا، ئەوروپی و ئۆكرانیا لە بەرلین زۆر باش بون.
باسی لەوەشكرد، ئەمریكا ئێستا لە كۆتاییهێنان بە ململانێكانی ئۆكرانیا نزیكتر بوەتەوە و لایەنەكانی بەشدار لە یەكلاییكردنەوەی ئۆكرانیا لە كاتی دانوستانەكاندا هەڵوێستی خۆیان دەگۆڕن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕوسیا دەیەوێت كۆتایی بە ململانێكانی ئۆكرانیا بهێنێت، لەگەڵ سەرۆك پوتن گفتوگۆی زۆری كردوە و ڕوسیاش دەیەوێت كۆتایی بە ململانێكانی ئۆكرانیا بهێنێت.