گروپەكانی سەر بە حكومەتی سووریا باشووری كۆبانێ تۆپباران دەكەن
4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات بڵاویكردەوە، گروپەكانی سەر بە حكومەتی كاتیی سووریا هەردوو گوندی حەجی حسێن و شێخ مەحشی و بەرزاییەكانی سیریاتیلیان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین تۆپباران كرد كە دەكەونە باشووری شاری كۆبانێوە.
هەروەها، هۆشداریشیان دا لە مەترسیداریی دەرەنجامەكانی ئەو پەلامارانە و بەرپرسیارێتییەكەشیان خستە ئەستۆی حكومەتی كاتیی سووریا كە ئەحمەد شەرع سەرۆكایەتی دەكات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە باسی لەوەشكرد، ئەم زیادبوونی گرژییە بە مەترسیدار دادەنرێت و حكومەتی كاتی بە تەواوی بەرپرسیار دەزانێت لەم دۆخەدا، چونكە ئەمە هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە و ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی، هەروەها مەترسییەكی گەورەشە بۆ سەر ژێرخانە گرنگەكان، بە تایبەتیش دامەزراوەكانی بەنداوی تشرین و دەوروبەری.