پێشبینی دەكرێت كۆتایی مانگ شەپۆلێكی جەمسەریی رو لەهەرێمی كوردستان بكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كاریگەریی بای باكوری رۆژهەڵات تا رۆژی شەممە 12/2 لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت، بەدرێژایی رۆژانی داهاتوش تاكۆتاییەكانی ئەم مانگە بەرگەهەوای ناوچەكە لەژێر كاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەكدا دەبێت بەو شێوەیەش كەشوهەوای سەقامگیر بەردەوامی دەبێت و پلەكانی گەرماش بەجێگیری دەمێنێتەوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینیشیكردوە، لەكۆتایەكانی ئەم مانگەوە  بۆ سەرەتای ساڵی نوێ شەپۆلێكی جەمسەری باكور روبكاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كە خۆی دەبینێتەوە لەهاتنی بارستە هەوایەكی ساردو شەپۆلێكی مامناوەندی بەفرو بارانبارین، لەو شەپۆلەدا لەسەر زۆربەی ناوچە شاخاویەكان بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو نزمدەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group