كاروان یاروەیس: بەهۆی بڕیارەكەی حزبوڵڵاو حوسییەكانەوە لای شیعەكان سودانی سوتاوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كاروان یاروەیس ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، ئەو سیڤیانەی پێشكەشی چوارچێوەی هەماهەنگی كراون بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتو، رەنگە لە ئەنجامدا هیچیان چانسی وەرگرتنی ئەو پۆستەیان نەبێت، سودانی بەهۆی ئەوەی حزبوڵڵاو حوسییەكانی خستە  لیستی گروپ و رێكخراوە بلۆك كراوەكانی بانكی ناوەندیی لای شیعەكان سوتا، هەرچی نوری مالكیشە دەزانێت هێزە سیاسیەكانی شیعە چانسی سێیەم بە حزبی دەعوە نادەنەوە لەكۆتاییدا بەمەرجی ئەوەی نەخۆی و نەسودانی بن پاشەكشە دەكات.
ئاماژەشیكردوە، سەرۆك وەزیرانی داهاتو واباشە كەسێك بێت كە بتوانێت هاوسەنگی نێوان كوردو سونەو شیعە رابگرێت و ئێران و ئەمریكاش لەسەری رازی بن، دوو ئاڵنگاری گەورە روبەڕوی حكومەتی داهاتو دەبنەوە، یەكەمیان چۆنێتی یەكلایی كردنەوەی دۆسیەی گروپە چەكدارەكان و دوەمیان كورتهێنانی بودجەو ئاڵنگارییە ئابورییەكانن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group