پارێزگاری هەولێر: دووسایدی هەولێر - گۆمەسپان تەواو بووە و ساڵی نوێ دەكرێتەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاند، كاركردن لە پڕۆژەی دووسایدی هەولێر - گۆمەسپان تەواو بووە و هێڵكارییەكانی ماون و دوای سەری ساڵ و هەر لە مانگی یەكی ساڵی نوێدا رێگەكە بە رووی شۆفێراندا دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، هەردوو سایدەكە قیرتاو كراوە كە 16 كیلۆمەتر درێژە، پانیی هەر لایەكی 10 مەتر و 75 سانتیمەترە،هەروەها، پڕۆژەكە سێ چینی قیرتاو كراوە.
ئومێد خۆشناو باسی لەوەشكرد، دەستكراوە بە شۆردنی رێگەكە و ئامادەكاری بۆ هێلكاریكردن، تەنیا كارێك مابێت تەواوكردنی دەروازەی هەولێر و بەشێك لە پردەكەی چوارڕێیانی گۆمەسپانە، كە پێشبینی دەكرێ ئەو بەشەش لە 10 بۆ 15 رۆژی دیكە تەواو بكرێ.