نەوا-
ماڵپەڕی بغداد الیوم بڵاویكردۆتەوە، دادگایەك لە شاری واست سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر مامۆستایەكی زانكۆدا سەپاندوە كە داوای روخانی حكومەتی عیراقی كردەوەو دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای واست لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا توانیویەتی دەستگیری بكات.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ماڵپەڕە عیراقییەكەی راگەیاندوە ، ئەو مامۆستایە لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەركەوتوە كە بانگەشەی ئەوەیكردوە سەركردایەتی گروپێكی شۆڕشگێڕی دەكات بۆ روخاندنی حكومەت و بڕیاری دەستگیركردنەكەشی بەپێی یاسای سزادانی عیراقی بۆ دەرچوە.