نەوا-
لیندسی گراهام ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رایگەیاند، موشەكە بالیستییەكانی ئێران توانای ئەوەیان هەیە سیستمی بەرگریی ئیسرائیل كە بە قوبەی ئاسنین ناسراوە ببەزێنن.
گراهام لەمیانی سەردانێكیدا بۆ تەلئەبیب لەچاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، هەوڵەكانی ئێران بۆ زیندوكردنەوەی بەرنامەی موشەكی بالیستیكی هەڕەشەیەكی گەورەیە هاوشێوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی.
وتیشی: هەر شتێك ئیسرائیل لاواز بكات ئەوە ئەمریكایش لاواز دەكات، ئیسرائیل هاوپەیمانێكی گەورەی ئەمریكایە كاتێك ئێران هەڕەشە لە دەوڵەتی جولەكە دەكات ئەوا هەڕەشەش لە ئەمریكا دەكات.