نەوا-
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، پێشێلكردنی ئاگربەست لە غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پلانی ئاشتی خستوەتە مەترسییەوە ئەمەش دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆر بەسەر پلانی ئاشتی لە غەزەدا تێپەڕیوە كە لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتنەكەی لوتكەی ئاشتی لە شاری شەرم شێخ لە میسر چوە بواری جێبەجێكردنەوە.
وەزیری دەرەوەی توركیا وتیشی: ئێستا دوای ئەوەی قۆناغی یەكەم بەڕادەستكردنی دوایین تەرمی بارمتە كۆتاییهات، گفتوگۆ لەسەر پێوەرەكانی گواستنەوە بۆ قۆناغی دوەمی ئاشتی لە غەزە دەستیپێكردوە.