نەوا-
كامەران فەتاح بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایگەیاندوە: بەهۆی كێشەی داراییەوە لەساڵی نوێدا هیچ بەشە خۆراكێك لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان نەنێردراوە، لەو چوارچێوەیەشدا نوسراوی رەسمیی ئاڕاستەی بەغداد كراوەو لەهەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەدان.
كامەران فەتاح بەسایتی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە: هەوڵەكانی هەردوو وەزارەتی پەیوەندیدار بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان چاوەڕواندەكرێت لەچەند رۆژی داهاتودا ئەو كێشەیە چارەسەربكرێت و بەغداد دەست بە ناردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بكاتەوە.