نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە ماوەكانی رابردودا لەلایەن بنكەی پۆلیسی خورماڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیركران دواتر بەگومانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر تۆمەتباران رەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كران بەمەبەستی پشكنین، لەئەنجامدا دەركەوت كە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوە.
پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەشیكردوە، پاش لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا توانرا ئەو تۆمەتبارەش كە مادەكەی پێ فرۆشتون لە دەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن بنكەی پۆلیسی خورماڵەوە بەبڕیاری دادوەر دەستگیر بكرێت، تۆمەتبارانیش دانیشتوی دەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەن.