شیلان موفتی: خۆكاندیدكردنی توانای ژنانی كوردە لە وەرگرتنی پۆستە باڵاكان

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
شیلان موفتی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق سەبارەت بە خۆكاندیدی كردنی بۆ ئەو پۆستە رایگەیاندوە، كاندیدبونی درێژەپێدەری سیاسەتی پێشویەتی، پێشتر لەخولی پێنجەمی پەرلەمانیشدا كاندید بوە.
باسیلەوەشكردوە، خۆكاندیدكردنەوەی لە قەناعەت و باوەڕێكی قوڵەوە سەرچاوەی گرتوە بە توانای ژنانی كوردو عیراقی بۆ وەرگرتنی باڵاترین پۆستەكانی وڵات، ئەو هەنگاوەش بە پەیامێكی سیاسی و كۆمەڵایەتیە كە ئامانج لێی تێكدانی ئەو بەربەستە تەقلیدییانەیە كە هێشتا رێگری لە ژنان دەكەن بۆ گەیشتن بە پۆستەكانی سێ سەرۆكایەتییەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group