قەرەبوی خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێكەوتوەكانی لافاوەكەی چەمچەماڵ دەستیپێكرد

1 رۆژ پێش ئێستا
نەوا-
عەتا محەمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی فریاگوزاری بوژاندنەوەی چەمچەماڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قۆناغێكی دیكەی قەرەبوكردنی زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی چەمچەمال دەسپێدەكەن و ئەمڕۆ قەرەبوی 694 ئۆتۆمبێلی زیان لێكەوتو دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نزیكەی 800 خاوەن ئۆتۆمبێل سكاڵا و داواكارییان پێشكەش كردوە بۆ قەرەبوكردنەوە و ئەو 694 ئۆتۆمبێلە لەوانە جیاكراونەتەوە و ئەوانەی دیكەش مەرجەكانیان تێدا نەبوە،یاخود لیژنەی بەراد و پسپۆر نەیان سەلماندوە كە زەرەرمەندی لافاون.
باسی لەوەشكرد، هاوكارییەكان لە 100 هەزار دینارەوە دەسپێدەكات تاكو 15 ملیۆن دینار، ئەوەش بەگوێرەی زیانەكانە كە لیژنەی تایبەت هەڵسەنگاندیان بۆ كردوە، بڕی پارەكەشی نزیكی یەك ملیار دینارە.
دەشڵیت، قۆناغی داهاتو قەرەبوكردنەوە دوكان و شوێنە بازرگانیەكانە كە هەفتەی داهاتو دەسپێدەكات، پاشان پێداچونەوە بۆ سكاڵاكان دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group