ئیڤێنتی داهێنەرانی ئاییندە لە سلێمانی بەڕێوەچو

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەئامادەبونی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئارام بابان ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و چالاكییەكی هاوبەشی زانكۆكان و ئیڤێنتی داهێنەرانی ئاییندە لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە ئیڤێنتەكەدا بیرۆكەی پرۆژە داهێنەرانەكان پێشكەشكران تاوەكو بیرۆكەكانیان بەكردەیی بە خاوەن كارو كۆمپانیاكان و كەرتی گشتی و تایبەت بگات.
لەوبارەیەشەوە ئارام بابان رایگەیاندوە: ئەم بۆنەیە زۆر گرنگە تاوەكو پەیوەندی نێوان ژوری بازرگانی و زانكۆكان بەهێزترو پتەوتر بێت و دەرفەتێكی گونجاوە بۆ خوێندكاران و دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان كە بیرۆكەو پرۆژە داهێنەرەكانیان بگەیەنن بەخاوەن كار و كۆمپانیاكان لە هەر دوو كەرتی گشتی و تایبەتدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group