چەكدارانی سوریا بەسەدان كەسیان لە گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب رفاند

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز لەسەر زاری سەرچاوە ئاگادارەكانیانەوە بڵاویكردوەتەوە، چەكدارانی حكومەتی كاتی سوریا كە لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە پشتیوانی دەكرێن بەسەدان كەسیان لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە رفاندوە بەشێوەیەك ژنەكانیان لەناو مزگەوتەكاندا داناوەو پیاوەكانیشیان بەرەو شوێنێكی نادیار رفاندوە.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە بۆ ئاژانسەكە باسی لەوەشكردوە، چەكدارەكانی سوریا بەدەیان گەنجی تریان رفاندوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group