داوای ئازادكردنی دەستگیركراوانی گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب دەكرێت

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەپرێس كۆنفرانسێكدا لەشاری سلێمانی، 15 رێكخراوی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشەكانی سەر هەردو گەڕەكی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لە حەلەب راگەیانراوێكی هاوبەشیان رایگەیاند. 
هاوڕێ دڵشاد وتەبێژی ئەو 15 رێكخراوەوە رایگەیاند، پێویستە زەمینەیەكی گونجاو و شایستە بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان بڕەخسێنرێت كە بەهۆی ئاڵۆزییەكانەوە ئاوارەبون لەڕۆژئاوای كوردستان، هەروەها داوای ئازادكردنی سەرجەم ئەو كەسانە دەكەن كە لەلایەن هێزەكانی حكومەتی سوریاوە لە ئەشرەفیەو شێخ مەقسود دەستگیركراون.
وتەبێژی ئەو 15 رێكخراوە داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد ببێتە چاودێرو پارێزەری مافی گەلی كورد لەناوچەكانی سوریاو رۆژئاوای كوردستان

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group