شەپۆلێكی بەفرو بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی پێشبینیكردوە، لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە 12/1ـەوە كاریگەری شەپۆلێكی بەفرو باران بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم دەستپێدەكات و تا رۆژی پێنج شەممەی داهاتو بەردەوام بێت. 
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، بەفربارین لەسەر شاخە بەرزەكان و ئەو ناوچانەی بەرزیان لە یەك هەزار مەتر لەئاستی روی دەریاوە زیاترە بەفری لێدەبارێت و سەنتەری پارێزگاكانی (سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆك) ئەگەری بەفربارینی دەبێت.
پێشبینیشكراوە، شێوازی دابارینی باران نمەبارانی بەردەوام و هەندێك كات لێزمە باران دەبێت بەتایبەت سنوری ئیدارەی زاخۆ و راپەڕین، هەندێك كاتیش هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group