هەسەدە: چەكدارانی دیمەشق رێكەوتنەكەیان پێشێلكرد

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، چەكدارانی دیمەشق رێكەوتنەكەیان پێشێلكرد و بەرلەكشانەوەیان لە مەسكەنە و دێرحافر هێرشیانكردە هێزەكانیان و بەوهۆیەوە شەڕ و پێكدادان دروستبو.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئێستادا پێكدادان لە شاری مەسكەنە دروستبو، لە ئەنجامی ئەو پێشێلكاریانەی كە لەلایەن حكومەتی دیمەشقەوە ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆتاییهێنان بە پێكدادانەكان پێویستی بە كۆتاییهێنان بەم پێشێلكاریانە و پابەندبونی تەواو بە ڕێككەوتنەكە هەیە لەلایەن چەكدارانی دیمەشقەوە، تا كشانەوەی تەواوەتی شەڕڤانانیان لە شارەكانی مەسكەنە و دێرەحەفەر، وەك ئەوەی لەسەری ڕێككەوتبو.
پێشتریش هەسەدە باسی لەوەكردبو، لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنەی كە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا كرا، هێزەكانی حكومەتی دیمەشق دوای تەواوكردنی كشانەوەی هێزەكانمان بچنە ناو شارەكانی دێرحافر و مەسكەنە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، بەڵام دیمەشق مەرجەكانی ڕێكەوتنەكەی پێشێل كرد و پێش كشانەوەی تەواوەتی شەڕڤانانمان هاتە ناو ئەو دو ناوچەیەوە، ئەمەش دۆخێكی زۆر مەترسیداری دروستكرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group