نەوا-
شەپۆلی بەفروباران لەهەرێمی كوردستان زیانی بە گۆڕستانەكانیش گەیاندوەو بەوهۆیەوە ژمارەیەك گۆڕ گواستراونەتەوە.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە، پاش ئەو شەپۆلە بەفرو بارانەی هەفتەی رابردو شاری سلێمانی گرتەوە، بەهۆیەوە لە گۆڕستانی گردی ئابڵاخ زیان بە چەند قەبرێك گەیشتوە.
ئاماژەشیكردوە، تیمەكانیان لە لیژنەی سەرقەبرانەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەئامادەبونی نوێنەری ئاسایش و پۆلیسی چوارچرا، پاڵپشت بە جێبەجێكردنی رێوڕەسمە ئاینییەكان بەمەبەستی رێگریكردن لە رۆچونی ئەو قەبرانە لە داهاتودا هەستاون بە گواستنەوەی چوار قەبر لە گۆڕستانەكەو پاشان بە خاكسپاردنەوەیان لەجێگایەكی دیكەی پارێزراو لەهەمان گۆڕستاندا.