ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەكان بەهۆی كەشوهەواوە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان jcc هۆشداریدا لەهاتنی سەرماو سۆڵەیەكی بەهێز تاكۆتایی ئەم هەفتەیە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی ناوندەكە، پێشبینیانكردوە شەپۆلێكی بەفرو باران لە رۆژی یەكشەممە 18/1 تا رۆژی سێشەممە 20/1 ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە هەربۆیە پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری سەلامەتی خۆیان بن.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان راشیگەیاندوە، شەپۆلەكە لەسەرەتادا پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ دەگرێتەوە پاشان درێژدەبێتەوە بۆ هەولێرو ناوچەكانی دیكە، لەبەیانی رۆژی سێشەممەشدا پێشبینیكراوە لەسلێمانی و دهۆك بەفر ببارێت و بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماشەوە لە رۆژانی سێشەممەو چوارشەممە مەترسی دروستبونی شەختە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group