نەوا-
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێكدا وردەكاری پێشێلكردنی رێككەوتننامەكەیانی لەگەڵ حكومەتی كاتی دیمەشق ئاشكراكردو رایگەیاند، لەناوچەی دیبسی ئەفنان لە رۆژئاوای رەققە دوای هێرشێكی خیانەتكارانەی هێزەكانی حكومەتی كاتیی دیمەشق بۆ سەر هێزەكانیان روبەڕوبونەوە سەریهەڵداوە، ئەمەش پێشێلكردنی ئاشكرای رێككەوتننامەی نێوەندگیری نێودەوڵەتی بوە.
ئاماژەشیكردوە، لەكاتێكدا ئاگربەستێكی 48 كاتژمێری كراوە بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە شارۆچكەكانی دێرحافرو مەسكەنە، بەڵام حكومەتی كاتیی دیمەشق پێش تەواوبونی ئەو وادەیەو كشانەوەی كاروانی سەربازیی هێزەكانیان هێرشیانكردوەتە سەر چەكدارەكانیان و لە ئەنجامدا ژمارەیەكیان بونەتە قوربانی.
هەسەدە راشیگەیاندوە، ئەوانەی پێشێلی رێككەوتنەكەیان كردوەو خیانەتیان لە هێزەكانیان كردوە بە تەواوی بە بەرپرسیاریان دەزانن، هەروەها دەوڵەتە نێودەوڵەتییەكانی نێوەندگیر لەم دۆخە بە بەرپرسیار دەزانن لە بەرامبەر ئەو روداوەدا، داواشدەكەن دەستوەردانی خێران بكەن بۆ راگرتنی ئەو پێشێلكارییانەو رێگریكردن لە تێكهەڵچون و گرژی زیاتر.