كەشناسی هەرێم: شەپۆلێكی دیكەی بەفربارین دەسپێدەكاتەوە
13 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێ پەڵە هەور لە شەودا وە دیاردەی شەختە و بەستن دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 1 -3 پلە بە بەراورد بە پلەكانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروستبونی شەختە لەكاتەكانی بەیانی و لەئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور و لە شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ دەستپێكردنی شەپۆلێكی بەفربارین لەسەر ناوچەكەمان لە كاتەكانی شەودا سەرەتا لە ناوچەكانی باكورو باشوری رۆژئاوای هەرێم پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاكانی هەرێم .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی، كاریگەری ئەو شەپۆڵە بەفربارینەی دەسپێدەكات لە كاتەكانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی دەبێت، پاشان كاریگەریەكەی بۆ رۆژی هەینی درێژ دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی 4 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی
دهۆك 4 پلەی سیلیزی
سۆران 2 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 6- پلەی سیلیزی
پیرمام 3 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 4 پلەی سیلیزی
زاخۆ 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 7 پلەی سیلیزی