گەورەترین كەمپین بۆ هاوكاری رۆژئاوای كوردستان راگەیەنرا

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بۆ  راگەیاندنی گەورەترین كەمپینی هەولێر بۆ هاریكاری و یارمەتیدانی رۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی ئەو شەڕ و ماڵوێرانیەی بەرۆكی گرتون و لەسەر زێدی خۆیان دەربەدەركراون كۆبونەوەیەك ئەنجامدراوە.
راشیگەیاندوە، لەكۆبونەوەكەدا بڕیاری راگەیاندنی گەورەترین كەمپینی بەرفراوانی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ لێقەوماوانی رۆژئاوا دراوە بە ئومێدی ئەوەی خەڵك لەم بارودۆخە نەخوازراوەدا كە بەسەر كوردانی رۆژئاوای كوردستاندا هاتوە بتوانن كۆمەكیان بكەن و هاوكاریان بن، هەولێریش یەكەمین شوێنە كە ئەو كەمپینە رادەگەێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group