سایلۆی هەولێر بۆ جوتیاران: ئەگەر پارەی چەكی 2015 تان وەرنەگرتوە سەردان بكەن

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەئاگادارینامەیەكدا بۆ جوتیاران، سایلۆی هەولێر بڵاویكردەوە، ئەو جوتیارانەی كە پارەی چەكی ساڵی 2015 یان وەرنەگرتوە پێویستە بە زوترین كات و لە رۆژی یەكشەممەی داهاتو 25/1 تا رۆژی  10/2 سەردانی سایلۆی هەولێر بكەن.
سایلۆی هەولێر راشیگەیاندوە، كاتی سەردانیكردن لە 9ی بەیانی تاكو 1ی پاشنیوەڕۆ دەبێت و پێویستە جوتیار ئەو بەڵگەنامانە پێشكەش بكات كە دەیسەلمێنێت چەكی وەرنەگرتوە یاخود ئەگەر  چەكی وەرگرتوە پێی بێت  كە پێشتر بۆی كراوەو تائێستا لە بانك بۆی خەرج نەكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group