نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی (كانونی دوەم)ی 2026 خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕی 120 دینار وەك داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی (كانونی دوەم) بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
ئەمە لە كاتێكدایە، شەوی رابردو، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، نوسراوی ئاڕاستەی بانكەكان كرد بەمەبەستی كۆكردنەوەی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و رەوانەكردنی بۆ حكومەتی فیدڕاڵی بەمەبەستی ناردنی موچەی مانگی (كانونی دوەم)ی 2026ی موچەخۆرانی هەرێم.