سەرۆكی حكومەتی هەرێم خزمەتگوزاری ئی-پسوڵەی راگەیاند
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئەمڕۆ لە چیای كۆڕەك، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەئامادەبونی وەزیری كارەبا و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی عێراق و حكومەتی هەرێم و وەبەرهێنەران و خاوەنكارانی كوردستان و عێراق، پڕۆژەی ئی-پسولە E-Psuleی راگەیاند.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، خزمەتگوزاریی ئی پسوڵە بۆ هاوڵاتییان رادەگەیەنێت كە هاوڵاتیان لەو رێگەیەوە دەتوانن، بەبێ ئەوەی سەردانی فەرمانگەكان بكەن، پارەی خزمەتگوزاریەكان بدەن
مەسرور بارزانی داوایەك لە حكومەت دەكات و دەڵێت، ئەوانەی لەم مانگەدا ئی- پسووڵە بەكاردەهێنن، داشكانی 20٪ـیان بۆ بكات.
بەگوێرەی سیستمی ئی پسوڵە، دو بانك و سێ جزدانی ئەلیكترۆنی ئی پسوڵە هەیە، سیستمەكەش 24 كاتژمێریە و هەركاتێك بێت، هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی مۆبایلەكانیان بەپشت بەستن بە هەژماری بانكیەكانیان پارەی كارەبا و تەواوی خزمەتگوزاریەكان بدەن.