نەوا-
ماڵپەڕی سكای نیوز بڵاویكردۆتەوە، گۆردۆن براون سەرۆك وەزیرانی پێشوتری بەریتانیا وتویەتی كە دۆسیەكانی ئێپستین بە وردەكاری گرافیك نیشاندراوە كە چۆن ناوبراو گەشتی بە كچانی لاتڤیاو لیتوانیاو روسیا بەرەو فڕۆكەخانەی ستانستێد لە بەریتانیا كردوە.
هەروەها سەبارەت بە دۆسیەكانی ئێپستین وا بڵاوكراونەتەوە، پۆلیس زانیاریی گەشتە تایبەتەكانی كە بەهۆی جێفری ئێپستینەوە ئەنجامدراوە بۆ فڕۆكەخانەی ستانستێدو لە فڕۆكەخانەكەوە بەرەو شوێنی دیكە هەڵسەنگاندوە، هەر بۆیە سەرۆك وەزیرانی پێشوتری بەریتانیا لە وتارێكدا بۆ رۆژنامەی نیو ستاتسمێن وتویەتی، ئەو فایلانەی لەم دواییانەدا بڵاوكراونەتەوەو پەیوەندییان بە ئیپستینەوە هەیە، دەریدەخەن كە فڕۆكەكەی 90 گەشتی بۆ فڕۆكەخانەكانی بەریتانیا یان لە فڕۆكەخانەكانی بەریتانیاوە ئەنجامداوە، لەنێویاندا 15 گەشتیان دوای ئەوەبوە كە لەساڵی 2008دا سزای تاوانی سێكسی بەسەردا سەپێنراوە.