حاجیانی هەرێمی كوردستان قەرەبوودەكرێنەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
عەباس خدر بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ یەكشەممە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دەستدەكرێت بە دابەشكردنی 80 هەزاری قەرەبوو بەسەر ئەو حاجییانەی كە ساڵی رابردوو، بەهۆی گرژییە سیاسییەكانی ناوچەكەوە بە رێگەی ئاسمانی گەشتی حەجیان بۆ سعودییە ئەنجامدا، بەڵام بە رێگەی وشكانی لە سعودییەوە گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
رونیشیكردەوە، بڕی قەرەبووەكە حكومەتی عێراق دابینیكردووە، سبەینێ حاجیان بۆ وەرگرتنی قەرەبووەكە دەتوانن سەردانی نووسینگەی حەح و عومرەی سلێمانی بكەن.
هەروەها، ئەگەر حاجییەك لە دەرەوەی شار بوو، دەتوانێت كەسێكی نزیكی راسپێرێت بۆ وەرگرتنەوەی پارەكە، بەمەرجێك بەڵگەنامە رەسمییەكانی حەجییەكەی پێبێت.