داوا لە یەكێتی و پارتی دەكرێت پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایی بكەنەوە
5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێكدا رونیكردۆتەوە، ئێوارەی دووشەممە لە نووسینگەی شێخ هومام حەمودی كۆبوونەتەوە و دووپاتیان كردووەتەوە كە عێراق پابەندە بە بڕیارە نێودەوڵەتییەكانەوە و پەرۆشە بۆ دروستكردنی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ.
ئاماژە بەوەشدراوە، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە یەكێتی و پارتی كردووە پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار یەكلایی بكەنەوە بەمەبەستی پاراستنی شایستە نیشتیمانییەكان.
داواشیكرد كۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریكا پەنابەرنە بەر دیالۆگ و دانوستانە ئەرێنییەكانی نێوانیان بقۆزنەوە چونكە جەنگ تەنها كێشەی گەورەتری بەدواوەیە.