كرێی وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە بۆ هەر تاكێك تەنها هەزار دینارە

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، كرێی وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە بۆ هەر تاكێك تەنها هەزار دینارە و رێگە بە هیچ زیادكردنێك نادرێت.
وەزارەتی بازرگانی عیراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوە، تەواوی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان دابین كراوە و پرۆسەی دابەشكردن بەپێی خشتە دیاریكراوەكان بەردەوامە بۆ ئەوەی بەبێ كەموكورتی بگاتە دەستی هاووڵاتییان.
ئاماژەی بەوەشكردوە، تیمەكانی چاودێری بازرگانی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، بەردەوامن لە چاودێریكردنی كارەكانی بریكارەكان و بازاڕەكان بۆ رێگریكردن لە هەر سەرپێچییەك و كۆنترۆڵكردنی نرخەكان.
جەختیشیكردوەتەوە، كە كرێی وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە بۆ هەر تاكێك تەنها هەزار دینارە و رێگە بە هیچ زیادكردنێك نادرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group