نەوا-
ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەگەڵ هاتنی جەژنی نەورۆزو بەهۆی جەنگ و ئەو بارودۆخە ناهەموارەی روی لە ناوچەكە كردوە، بە لەرچاوگرتنی رێنماییەكانی حكومەتی هەرێم، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان بۆ ئەمساڵ هیچ بۆنەو ئاهەنگێكی تایبەت بە جەژنی نەورۆز ساز نادرێت.
ئیدارەی گەرمیان راشیگەیاندوە، تەنها لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا لەسەر قەڵای شێروانە، دور لە دروستكردنی قەرەباڵغی و كۆبونەوەی گەورەی جەماوەری، ئاگری نەورۆز كە رەمزی جەژنی نەورۆزو بۆنەی نەتەوەیی گەلی كوردە دەكرێتەوە.