نەوا-
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەشی ژمێریاری لە وەزارەتەكە دەستی بە ڕێكارە فەرمییەكانی پارەداركردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی دەوڵەت و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان كردووە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا، وەزارەتی دارایی داوای لە سەرجەم یەكەكانی خەرجكردن لە وەزارەتەكان، پارێزگاكان و ئەو لایەنانەی بەستراونەتەوە بە وەزارەتەكان كرد، كە بە مەبەستی تەواوكردنی پێداویستییە داراییەكان و وردەكارییەكانی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەر و كارمەندەكانیان، سەردانی بەشی ژمێریاری بكەن.
هەروەها، جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوونی تەواوی یەكەكانی خەرجكردن كردووەتەوە بە خشتەی پارەداركردنی مانگانەی پەسەندكراو، هاوكات داواشی كردووە كە هەموو پابەندییە بودجەییە پێویستەكان بەپێی ڕێنماییەكان جێبەجێ بكەن بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بەبێ گرفت بەڕێوەبچێت.