نەوا-
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق بڵاویكردەوە، داخستنی ئاسمانی عیراقیان بۆ ماوەی 72 كاتژمێری تر درێژكردوەتەوەو بەوهۆیەوە هاتن و رۆیشتن و ترانزێت رادەگیرێن.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیاری راگرتنەكە لەنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 25/3ـەوە چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی شەممەی داهاتو بەردەوام دەبێت وەك رێوشوێنێكی خۆپارێزی كاتیی،
راشیگەیاندوە، بڕیارەكەیان لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەكانی ناوچەكەیە، بەپێی پێشهاتە نوێیەكانیش هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێتەوە.