بۆ گەیشتنی شەپۆلی لێزمەباران بەهەرێمی كوردستان هۆشداری دەدرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ژوری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات JCC  هۆشداریدا كە رۆژی پێنجشەممە 26-3 شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو سەرەتا ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە زۆربەی ناوچەكان و لەكاتی بەیانیدا بارانبارین تا رادەیەك لاواز دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەدوای نیوەڕۆوە شەپۆلێكی چڕی بارانبارین لەناوەڕاستی عیراقەوە بەرەو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دێت و سەرەتاش لەناوچەكانی گەرمیان بەلێزمە باران دەستپێدەكات پاشان بۆ كاتەكانی دوای نیوەڕۆ سەرجەم ناوچەكانی سلێمانی، كەركوك، هەولێرو ئیدارەی سۆران بەشێوەی بارانی بەلێزمەو مامناوەندو نمەباران دەبێت و بارینی بەفریش سەرجەم ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.
ناوەندی هاوبەشی و هەماهەنگی قەیرانەكان هۆشداریشیداوە كە لە كات و شوێنی جیاوازدا تەرزە دەبارێت، هەروەها لەبەشێكی ناوچەكان مەترسی بەرزبونەوەی ئاستی ئاویش لە شەقامەكان و هەورەتریشقەش لەناوچە دەشتاییەكان و شاخاوییەكان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group