داهاتی هەناردەكردنی نەوت لەمانگی رابردودا نزیكەی 7 ملیار دۆلار بوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری كۆتایی هەناردەكردنی نەوتی بۆ مانگی شوباتی رابردو بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكردوە، بەپێی ئاماری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) لە مانگی شوباتدا بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو 99 ملیۆن و 872 هەزارو 220 بەرمیل بوە كە داهاتەكەی بریتیبوە لە 6 ملیارو 814 ملیۆن و 585 هەزار دۆلار. ئاماژەشیكردوە، هەناردەكردن لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق گەیشتوەتە 93 ملیۆن و 349 هەزارو 480 بەرمیل، هەروەها بڕی نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستانیش بۆ بەندەری جەیهانی توركیا 5 ملیۆن و 551 هەزارو 610 بەرمیل بوە، هەروەها لەكێڵگەی گەیارەش 971 و 130 بەرمیل بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group