نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی گفتوگۆی نێوان شاندە دانوستانكارەكانی ئەمریكاو ئێرانەوە بڵاویكردوەتەوە، شاندی دانوستانكاری ئێران جیاوازن ئەوان بۆ واژۆكردنی رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا دەپاڕێنەوە هۆكارەكەشی ئەوەیە لەڕوی سەربازییەوە تێكمانشكاندون، بەڵام لەسەر راگەیاندنەكان بەپێچەوانەوە خۆیان دەردەخەن و لێدوان دەدەن.
سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاندومە، باشترە ئێرانییەكان جدی بن لەسەر گفتوگۆكان پێشئەوەی كات بەفیڕۆ بدەن.
لەدوای ئاشكراكردنی دەستپێكردنی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا، دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش بەفەرمی رەتیانكردوەتەوە كە گفتوگۆو دانوستان لەگەڵ ئەمریكا بكەن.