نەوا-
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە بەرپرسانی نزیك لە خۆی راگەیاندوە دەیەوێت بە پابەندبون بەو پلانەی پێشتر دیاریكراوە كە 4 تا 6 هەفتەیە، بە خێرایی كۆتایی بە جەنگ لەگەڵ ئێران بهێنێت.
رۆژنامەكە لێدوانی لە بەرپرسانی نزیك لە ترەمپ وەرگرتوەو رایگەیاندوە، ترەمپ پێیوایە هێرشەكان بۆ سەر ئێران بونەتە هۆی ئەوەی سەرنجی لەسەر بابەتەكانی ناوخۆی وڵات وەك هەڵبژاردنەكان و كۆچبەرانی نایاسایی نەمێنێت، بۆیە فەرمانیكردوە كە دەیەوێت جەنگەكە بەخێرایی و لە هەفتەكانی داهاتودا كۆتایی پێ بهێنێت.
نزیكەكانی ترەمپ وتوشیانە، سەرۆكی ئەمریكا بیرۆكەیەكی خستوەتە بەردەم راوێژكارەكانی كە دەستگەیشتنی ئەمریكا بە بەشێك لە نەوتی ئێران بكاتە بەشێك لە هەر رێككەوتنێك كە واژۆ دەكرێت لەگەڵ ئێراندا.