توركیا هۆشدارییەكی بەپەلە دەداتە هاووڵاتیانی لە عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: دۆخی ئەمنی لە عێراق بە شێوەیەكی راستەوخۆ لەژێر كاریگەریی پەرەسەندنەكانی ناوچەكەدایە، بۆیە ئامۆژگاری هاووڵاتییانی كردووە، خۆیان لە گۆڕەپانە قەرەباڵغەكان، شوێنی كۆبوونەوەكان و ناوچە نیشتەجێبوونە مەدەنییەكان لە سەرانسەری وڵاتدا بپارێزن.
باڵیۆزخانەی توركیا ئاماژەی بەوەش كردووە، لە 28ـی شوباتـەوە هێڵە ئاسمانییەكانی عێراق داخراون، بەڵام رێگەی وشكانی و دەروازەی سنووریی "ئیبراهیم خەلیل" هێشتا كراوەیە و هاووڵاتییان دەتوانن بە رەچاوكردنی بارودۆخی ئەمنی بە وشكانی بگەڕێنەوە.
لە كۆتاییدا، باڵیۆزخانەكە داوای لە هاووڵاتییانی توركیا كردووە كە لەم ماوەیەدا بەهیچ شێوەیەك گەشت بۆ عێراق ئەنجام نەدەن مەگەر بۆ كارێكی زۆر پێویست بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group