قالیباف: هێزە چەكدارەكانمان چاوەڕێی هێرشی زەمینی دەكەن بۆ ئەوەی وەڵامێكی تووندیان بدەنەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، هێزە چەكدارەكانیان چاوەڕێی هێرشی زەمینی دەكەن بۆ ئەوەی وەڵامێكی تووندیان بدەنەوە و هاوبەشە هەرێمییەكانیشیان سزا بدەن.
محەممەدباقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دوژمن بەنیازی هێرشی زەمینییە و بێئاگایە لەوەی هێزە چەكدارەكانی ئێران چاوەڕێی هاتنی ئەمریكییەكان دەكەن بۆ ئەوەی ئاگریان تێ بەربدەن.
باسی لەوەشكرد، هێزەكانیان تەنیا بەرپەرچی هێرشەكان نادەنەوە، بەڵكوو هاوبەشە هەرێمییەكانی ئەمریكاش سزا دەدەن و بێدەنگ نابن بەرانبەریان.
قالیباف روونیشی كردەوە، بەتەواوی ئاگادارن دوژمن بە ئاشكرا پەیامی دانوستان دەنێرێت، بەڵام لە هەمان كاتدا بە نهێنی پیلانی هێرشی زەمینی دادەنێت و دەیەوێت فێڵ بكات.