وەزیری دارایی عیراق چاوەڕوانی نوسراوێكی هەرێم دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، بەدواداچونیان بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداد كروەو تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق نەیوتوە بەهەرێمی كوردستان چەند پارەتان هەیە بینێرن و موچە دەنێرێت. 
غالب محەمەد وتوشیەتی: وەزیری دارایی عیراق داوایكردوە كە داهاتی ئەم مانگەی هەرێم چەند بوە بە نوسراو ئاڕاستەیان بكەن بۆئەوەی بیخەنە بەردەم محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و لێكۆڵینەوەی لەسەر بكەن، بەڵام هەرێمی كوردستان تائێستاش ئەو نوسراوەی نەكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group