وەزارەتی پێشمەرگە: ئەگەر بەغدا هەروا بێهەڵوێست بێت ناچارین هەڵوێستی ترمان هەبێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، گروپە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچوەكان لەڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشیان كردە سەر بارەگایەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە رۆژانی ڕابردوشدا چەندینجار  هێرشە تیرۆرستییەكان لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بۆ سەر بارەگاكانی پێشمەرگە بەردەوامبون. 
وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندوە، ئەم زنجیرە هێرشانە بە ئاشكراو بە بەرچاوی سوپاو هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان و بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەو زیانی گیانی و مادی زۆریان هەبوە، تا ئێستا حكومەتی فیدراڵ، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و دامەزراوە ئەمنییەكانی عیراق هیچ هەڵوێستێكی جدیان نەبوە بۆ رێگریكردن لەم هێرشە تیرۆریستی و تێكدەرانەیە.
 وەزارەتی پێشمەرگە باسیلەوەشكردوە كە پێشمەرگە بەشێكە لەسیستمی ئەمنی و بەرگری، هەمیشە رۆڵی سەرەكی و كاریگەری هەبوە لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عیراق، دەبێت ئەو دەستدرێژیانە بەخێرایی بوەستێنرێت و تاوانكاران سزا بدرێن، لە پێناو بەرژەوەندی هەموو خەڵكی عیراق و كوردستان و لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە نالەبارە، دان بە خۆدا گیراوە، بەڵام ئەگەر حكومەتی فیدراڵ هەروا بێهەڵوێست بێت ناچار دەبین هەڵوێستی دیكەمان دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group