جموجوڵی بازرگانی لە بازگەی باوە مەحمودی خانەقین دەستیپێكرد

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بازگەی باوە مەحمود لەقەزای خانەقین بەڕ‌وی جموجوڵی بازرگانیدا كرایەوەو لەوبارەیەوە سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە: توانیویانە رەزامەندی فەرمی بۆ كردنەوەی ئەو بازگەیە وەربگرن كە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بوژانەوەی ناوچەكە هەیە.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندوە، بازگەكە بە رووی هەمو جۆرە كاڵایەكی ناوخۆیی و دەرەكیدا كراوەیەو ئاسانكاری تەواو بۆ هاتوچۆی بارهەڵگرەكان دەكرێت، ئەمەش هەنگاوێكە بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی بازرگانی لە سنوری پارێزگای دیالەو ناوچە دابڕ‌ێنراوەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group