"پاراستنی ژینگە لە وەرزی سەیراندا ئەركێكی نیشتمانییە"

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەبدولڕەحمان سدیق راوێژكاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری ژینگە رایدەگەیەنێت، پاراستنی ژینگە لە وەرزی سەیراندا ئەركێكی نیشتمانی و كۆمەڵایەتییەو داوا لە هاووڵاتیان دەكەن وەك خاوەنی ژینگە رەفتار بكەن و پابەندی رێنمایییە تەندروستی و ژینگەیییەكان بن.
عەبدولڕەحمان سدیق وتوشیەتی، پاراستنی سروشت سەرمایەی نەتەوەییە پێویستە میدیاو رێكخراوەكان رۆڵی خۆیان بگێڕن لە بەهێزكردنی هەستی بەرپرسیارێتی لای تاك، تا هەر كەسێك خۆی بە پارێزەری ژینگەی كوردستان بزانێت، هەروەها پێویستە هاووڵاتیان لەكاتی گەشتەكانیاندا دوربكەونەوە لەبەكارهێنانی سفرە و قاپ و پەرداخی پلاستیك، لەبری ئەوە پەنا بۆ كەرەستەی دۆستی ژینگە بەرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group