ناوچەیەكی پیشەسازیی پێشكەوتوی خۆراك لە دهۆك دروستدەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەڤاڵ سدیق بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی دهۆك دەڵێت، ناوچەیەكی پیشەسازیی خۆراك لە قەزای سێمێل دروستدەكرێت كە 275 كارگەو 229 كۆگا بە هەموو جۆرەكانییەوە لەخۆ دەگرێت، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی ترو  ناوەندی وەرزشی و پێشانگای بەرهەمە خۆراكییەكان، لە ئێستاشدا 23٪ی پڕۆژەكە تەواو بوەو كاركردن تێیدا بەردەوامە.
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی دهۆك راشیگەیاندوە، تەواوبونی ئەم پڕۆژەیە خزمەتێكی گەورە بە ئاسایشی خۆراك لە هەرێمی كوردستان دەكات و دەبێتە سەرچاوەیەكی گرنگی بەرهەمی ناوخۆیی و  بەهێزكردنی ژێرخانی ئابوری و پیشەسازییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group