تەندروستی عیراق بڕیاریدا وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا بكات

12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، لەسەر دابینكردنی چەند ئامێرێكی شوشتنەوەی گورچیلە بۆ سەنتەرەكانی گورچیلەی دەستكرد بۆ پارێزگای هەڵەبجەو قەزای دەربەندیخان و قەزای چەمچەماڵ، كۆبونەوەیەكی فراوانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو بەشی گورچیلەی دەستكرد لە وەزارەتی تەندروستی عیراق و هەرێم لە بەغداد ئەنجامداوە.
راشیگەیاندوە، لەكۆبونەوەكەدا بڕیاردرا هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و هاوكات بۆ سەنتەرەكانی گورچیلەی دەستكردی قەزای چەمچەماڵ و قەزای دەربەندیخان و پارێزگای هەڵەبجە ئەو ئامێرانە دابینبكرێت، بڕیارە لە نزیكترین كاتدا بنێردرێت بۆ سەنتەرەكانی گورچیلەی دەستكرد بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group