نەوا-
قەرارگای حەمزە سەیدولشوهەدای سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران راگەیەنراوێكی سەبارەت بە هێرشەكانی سەر حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوكردەوە.
لەڕاگەیەنراوەكەدا قەرارگای حەمزە سەیدولشوهەدا بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی زنجیرەیەك هێرشی درۆنی بۆ سەر بارەگاو كامپەكانی حزبەكانی رۆژهەڵات لەناوچەكانی جەژنیكان و (بالیسان لە هەولێرو سورداش) لە پارێزگای سلێمانی راگەیاندوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردوە، لەم هێرشانەدا كە بە درۆن ئەنجامدراون سێ كەس كوژراون و پێنج كەسی دیكەش بریندار بون.
لەوبارەیەوە كەریم پەروێزی ئەندامی دەفتەری سیاسی حدكا رایگەیاندوە، قوربانییەكانی ئەو پەلامارانە تەنها پێشمەرگە نەبون بەڵكو خوێنی منداڵێكی بێتاوان و دوو پێشمەرگە لە كەمپەكانی جەژنیكان و بالیسان رژاون.