لە رۆژئاوا مەراسیمێك بۆ چلەی ماتەمینی ساڵح موسلیم رێكخرا

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەبەشداری خانەوادەو هاوڕێیانی، لە رۆژئاوای كوردستان رێوڕسمێك بۆ چلەی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پارتی یەكینەكانی دیموكراتی (پەیەدە) بەڕێوەچو.
رێوڕەسمەكە  لەسەر گۆڕەكەی خۆی لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەڕێوەچوە تیایدا غەریب حەسۆ هاوسەرۆكی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە رایگەیاند، كەسایەتی ساڵح موسلیم كە بە (باوكی نیشتمان) ناسرابو لەگەڵ جەنگاوەرانی ئازادیی بەبیردەهێننەوەو سەری رێزیان بۆ دادەنەوێنن.
وتیشی: هەرچەند باسی ساڵح موسلیم بكەن بەگوێرەی تێكۆشان و بەرخۆدانی ئەو نییە، چونكە بۆ دۆزی گەلی كورد هەمیشە لە تێكۆشاندا بو تا دواساتەكانی ژیانیشی دەستی لە تێكۆشان بەرنەدا، پێویستە خاوەنداری لە تێكۆشانی موسلیم بكەن و درێژەپێدەری رێگای ئەوبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group