روانگەی ئیكۆ: پێویستە حكومەتی عیراق كار بۆ هەمەچەشنكردنی دەروازە بازرگانییەكان بكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
روانگەی ئیكۆ عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق لەمانگی كانونی دوەمدا رۆژانە 4 ملیۆن و 157 هەزار بەرمیل بوە، لەمانگی شوباتدا بەرزبوەتەوە بۆ 4 ملیۆن و 188 هەزار بەرمیلی رۆژانە، هەروەها لەمانگی ئاداریشدا دابەزینێكی بەرچاوی تۆمار كردوەو ئاستی بەرهەمهێنان بۆ یەك ملیۆن و 625 هەزار بەرمیل كەمبوەتەوە.
روانگەی ئیكۆ عیراق باسی لەوەشكردوە، كۆی گشتی بەرهەمهێنانی نەوت لەو سێ مانگەدا گەیشتوەتە نزیكەی 302 ملیۆن بەرمیل، پێویستە حكومەتی عێراق كار بۆ هەمەچەشنكردنی دەروازە بازرگانییەكان بكات و تەنها پشت بە هەناردەی دەریایی لە رێگەی كەنداوەوە نەبەستێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group